شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتەكەی دەستپێكردەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە پێناو سەلامەتی و پاراستنی هاوڵاتییانی شارەكە دەستكرا بە كۆكردنەوەی سەگی بێلانە و گواستنەوەیان بۆ پەناگەكەی سەر ڕێگەی سلێمانی-عەربەت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەری سلێمانی، هەروەك لە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانیدا ئاماژەی پێدرابوو بە ژمارە 38 كە لە 17ی ئازاری 2022دا بە پێی ڕێكارە یاساییەكان و لەسەر داوا و سكاڵای هاوڵاتییان و لەپێناو پاراستن و سەلامەتیی هاوڵاتییانی شارەكەمان دووبارە دەستكرایەوە بە كۆكردنەوەی سەگی بێلانە”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “دوای كۆكردنەوەی سەگە بێلانەكان دەگوازرێنەوە، بۆ پەناگەكەی ڕێگەی ”سلێمانی-عەربەت” بەپێی پلانێكی بۆ داڕێژراو قۆناغ بە قۆناغ”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی: ئەو پەرژینەی کۆمپانیای نالیا دروستیکردبوو، رێگری لە هاتوچۆی خاوەن زەوییەکان کردبوو

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای خاوەن زەوییەکانی ناو گوندی ئەڵمانی کە ژمارەیان نزیکەی 80 زەوییە، ئەمرۆ بەشی…
Total
0
Share