ڤیدیۆ.. هاوڵاتییەکی هەرێم بە تۆمەتی “قەرزاری سەدان دەفتەر دۆلار” دەستگیرکرا

ئاسایشی ڕاپەڕین کەسێکی لە شاری قەڵادزێ دەستگیرکردووە کە وەک هاوڵاتییانی ناوچەی پشدەر دەڵێن نزیکەی “50 ملیۆن دۆلار قەرزار” بووە.

ئەو دانیشتوانی ناوچەی پشدەر دەڵێن، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە ناوی “سلێمان هەڵشۆیی”ە و بەوە ناسراوە کە پێشتر پارەی لە خەڵکی وەرگرتووە و وتویەتی لەماوەیەکی کەمدا دەتوانێت بۆیان بکات بە دوو هێندە، بەڵام پارەکەی نەگەڕاندووەتەوە بۆ هاوڵاتییان.

محەمەد فازڵ، وتەنێژی ئاسایشی ڕاپەڕین، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو کەسە لەسەر سکاڵای هاوڵاتییان لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە، بەڵام نازانین کە بڕی قەرزاییەکەی چەندە و ئەوە دەبێت سکاڵاکارەکان یەکلایی بکەنەوە”.

تۆڕی میدیای ئێستا لەسەر هەمان پرس پەیوەندیکرد بە شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین، بەڵام چونکە دۆسییەکە لای ئاسایشی ناوچەکەیە نەیانتوانی لێدوانی لەسەر بدەن.

سلێمان هەڵشۆیی دوێنێ 18 ی کانونی یەکەم، لەلایەن ئاسایشی ڕاپەڕینەوە دەستگیرکرا و لەکاتی دەستگیرکردنەکەیدا دەیان هاوڵاتیی کە گوایە پارەیان لای ئەو کەسەیە لەبەردەم ماڵی دەستگیرکراوەکەدا کۆبوونەوە.

بابەتی پێشتر

یەکەمین سەربازی ڕوسیا لە قەرەباغ گیانی لە دەستدا

بابەتی دواتر

بۆ پێدانی ڤیزا عێراق و توركیا دەگەڕێنەوە بۆ ڕێككەوتنی ساڵی 2009

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share