هەڕەشەی ڕاگرتنی مووچەی پێشمەرگە دەكرێت

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، هەر پێشمەرگە و كارمەندێك تا 20ی ئەم مانگە ڤاكسینی وەرنەگرتبێت مووچەی ڕادەگیرێت.

وەزارەتەكە ئاگادارییەكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و یەکە سەربازییەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەکاتەوە، کە لەزووترین کاتدا لە نزیکترین بنکەی تەندروستی ڤاکسین وەربگرن، دوامۆڵەت بۆ وەرگرتنی ڤاکسین 20ی ئەم مانگەیە.

دەشڵێت، لەو بەروارە بەدواوە، هەر کەسێک ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ دەکرێت و مووچەكەی ڕادەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: خێرایی رێگەپێدراو لە تونێلی پیرمام بەرزدەکرێتەوە

هاتوچۆی هەولێر، رایگەیاند، لە تونێلی پیرمام خێرایی رێگەپێدراو بەرزدەکرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێرانی شاری…
Total
0
Share