یەکەم عومرەکاری کورد لە رەمەزاندا گیانیلەدەستدا

یەکەم عومرەکاری کورد لە مانگی رەمەزاندا لە شاری مەککە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانیلەدەستدا.

ئەمڕۆ شەممە عومرەکارێکی کورد بە ناوی ئەحمەد حەسەن محەمەد تەمەن 70 ساڵان خەڵكی شاری دهۆک لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مەککە گیانیلەدەستدا.

ئەو عومرەکارە مانگێک لەمەوبەر لەکاتی بەجێهێنانی سونەتی عومرە جەڵتە لێیدابوو و لەو ماوەیەدا تا ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بوو.

بڕیارە دوای تەواوکردنی رێکارەکان هەر ئەمڕۆ لە مەککە بەخاکبسپێردرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا حەوت عومرەکاری کورد لە وڵاتی سعودیە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: قەیرانی دارایی لە عێراق هەیە بەڵام مووچەی نەگرتووەتەوە

ئەنداێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی مووچەوە زانیاری دەخاتەڕوو. سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، قەیرانی دارایی لە…
Total
0
Share