شەیدایانى زانیاری و دیاردە گەردوونییەکان مانگێکى نائاسایى لە ئازارى ئەمساڵدا بەڕێدەکەن، چونکە زەوى مانگگیرانى تەواوەتى و نیمچە خۆرگیران بەخۆیەوە دەبینێت.
چاوەڕوان دەکرێت جیهان مانگگیرانى تەواوەتى لە رۆژى هەینى 14ى ئازار ببینێت.
– رێژەى داپۆشینى مانگ لەلایەن زەوییەوە: نزیکەى 118% دەبێت.
– ماوەى سەرجەم قۆناغەکانى مانگگیران: نزیکەى شەش کاتژمێر و سێ خولەک دەبێت.
– ماوەى مانگگیرانى تەواوەتى: نزیکەى یەک کاتژمێر و پێنج خولەک دەبێت.
مانگگیرانەکە لە ئەوروپا، بەشێکى گەورەى ئاسیا، ئوسترالیا، زۆرینەى ئەفریقا، ئەمریکا باکوور و باشوور، هەردوو زەریاى هێمن و ئەتڵەسى، جەمسەرى باکوور و کیشوەرى جەمسەرى باشوور دەبینرێت.
پاش تەنها 15 رۆژ لەو دیاردە سروشتییە، گۆى زەوى دیاردەى نیمچە خۆرگیران لە رۆژى شەممە 29ى ئازار دەبینێت.
– رێژەى داپۆشینى بازنەى خۆر بە مانگ: لە ترۆپکدا 94% دەبێت.
– ماوەى نیمچە خۆرگیران: نزیکەى سێ کاتژمێر و 53 خولەک دەبێت.
خۆرگیرانەکە لە ئەوروپا، باکوورى ئاسیا، باکوورى رۆژئاواى ئەفریقا، بەشێکى گەورەى ئەمریکاى باکوور، باکوورى ئەمریکاى باشوور، زەریاى ئەتڵەسى و جەمسەرى باکوور دەبینرێت.
هەرچى نیمچە خۆرگیرانى داهاتووە لە 21ى ئەیلولى 2025 روودەدات.