هێرشی کرایەسەر.. کۆکا کۆلا لە جەنگی ئۆکرانیادا تێوەدەگلێت

بڕێکی زۆری زانیارییە تایبەتییەکانی کۆمپانیای “کۆکا کۆلا” لەلایەن تیمێکی هاککردنی ڕوسییەوە دەستیان بەسەردا گیرا.

تیمێکی هاککردن و “چەتەگەریی ئینتەرنێت” لە ڕوسیا ڕایگەیاندووە، توانیویەتی بچێتە ناو تۆڕی کۆمپانیای “کۆکا کۆلا”وە و زانیارییەکانیانی بردوون و لە ئینتەرنێتدا ختوونیەتیە بازاڕەوە بۆ فرۆشتن.

تیمەکە بە ناوی “Stormous”ەوەیە و ڕایگەیاندووە، بڕی 161 گێگابایت زانیاری و داتای تایبەتیی کۆمپانیاکەی ڕاکێشاوە، کە زانیاریی دارایی و تێپەڕەوشە(پاسۆرد) و ئەژماری تایبەتیی کۆمپانیاکە لەخۆدەگرێت.

تیمەکە لە ئینتەرنێتدا ئەم زانیارییانەی خستووەتە بازاڕەوە، تاکو بە بڕی 640 هەزار دۆلاری ئەمریکی بیانفرۆشێتەوە.

هەروەها ڕایگەیاندووە، هاککەرەکانیان بەبی ئاگاداری کۆکا کۆلا چوونەتە نێو تۆڕەکەیانەوە، هاوکاتیش کۆمپانیا بەناوبانگەکەی خواردنەوەی گازی بە پەلە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادارکردووەتەوە.

تیمی Stormous بەڵێنیداوە، پشتگیریی لە حکومەتی ڕوسی بکات یارمەتیدەریبێت لە جەنگی ئۆکرانیادا.

بابەتی پێشتر

كازمی بڕیارێكی خۆی لەبارەی دانانی قائیمقامی شەنگال هەڵوەشاندەوە

بابەتی دواتر

ژنێکی 90 ساڵی بەریتانی دوای 20 ساڵ ئەڵقە ونبووەکەی هاوسەرەکەی دۆزییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share