بڕیاری زیندانیکردن بۆ سەرۆکی کۆریای باشوور هەڵوەشایەوە

دوای دەستگیرکردنی بۆ نزیکەی دوو مانگ، دادگای سیئۆل بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی زیندانیکردنی بۆ سەرۆکی کۆریای باشوور دەکرد.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند، بە بڕیاری دادگای سیئۆل، بڕیاری زیندانیکردنی یون سوک یۆل سەرۆکی کۆریای باشوور هەڵوەشایەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەکە دوای ئەوە دێت، کە یون سوک یۆل لە مانگی رابردوودا رایگەیاندبوو ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراوە دەربارەی جوڵاندنی سوپای وڵات نایاسایین و داوای دووبارە لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە دەکات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەستگیرکردنی ناوبراو بەهۆی تۆمەتبارکردنی بووە بە بەکارهێنانی سوپا لە بەرژەوەندیی خۆیدا و سوودوەرگرتن لە دەسەڵاتەکانی، هەربۆیە دوای ئەوەی لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانیی وڵاتەکەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکرا، لە رۆژی 15ـی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025 دەستگیرکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی ڕۆژنامەنووسە ئەمریکییەکەوەیە.. حکومەتی سوریا داواکاریی ئەمریکای بۆ گفتوگۆ ڕەتکردووەتەوە

تۆڕی CNNی ئەمریکی بڵاویکردەوە، واشنتۆن پەیوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ سوریا لەبارەی ئەو ڕۆژنامەنووسە ئەمریکییەوە ئەنجامداوە، کە ماوەی 10 ساڵە…
Total
0
Share