دوای بەکارهێنانی چوار ڤاکسین، سەرۆکی کۆمپانیای ڤایزەر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

ئەلبێرت پۆرلا، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ڤایزەر، ڕایگەیاند، دوای بەکارهێنانی چوار ڤاکسین، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

ئەلبێر پۆرلا، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ڤایزەر بڵاویکردووەتەوە، ” لەگەڵ ئەوەی چوار جار ڤاکسینیم بەکارهێناوە، بەڵام پشکنینیم کردووە و دەرکەوتووە تووشی کۆرۆنا بووم، بەڵام تەندروستیم باشە و نیشانەم نییە”.

پۆرلای تەمەن 60 ساڵ، دەرمانی پاکسلۆفید، کە بەرهەمهێنراوی کۆمپانیاکەیەتی بۆ چارەسەر بەکارهێناوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی هه‌ولێر: هه‌ر هاوڵاتییه‌ك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت ڕێگه‌ى پێنادرێت سه‌ردانى ده‌زگاكانى ته‌ندروستى بكات

تەندروستیی هەولێر بڕیاریدا لە مانگى داهاتووه‌وه‌ هه‌ركه‌سێك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت یان پشكنینی هەفتانەی (PCR)ی نەبێت ڕێگه‌ى پێنه‌دات سەردانی…
Total
0
Share