یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ دیاریکرا

لەگەڵ دەستپێکردنی مانگی ڕەجەب موسڵمانان لە سەرانسەری جیهان دەست دەکەن بە ژماردنی رۆژەکان تاوەکو هاتنی مانگی ڕەمەزان، لە کاتێکدا چاوەڕێی مانگی پیرۆز و ڕێوڕەسمەکانی دەکەین، هەوڵدەدەین بەرواری یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی ساڵی 1444ی کۆچی و 2023ی زاینیی بزانین.

مانگی ڕەمەزان هەموو ساڵێک بە نزیکەیی 10 بۆ 14 ڕۆژ لە ساڵی پێشتر پێشدەکەوێت، بەپێی ساڵنامەی زاینی، بۆیە هەوڵدەدەین یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆز لەمساڵدا 2023 بزانین.

بینینی مانگ لەدوای خۆرئاوابوون لە 29ی مانگی شەعبان مانای وایە مانگی ڕەمەزان دەستی پێکردووە.

دادگای باڵای سعودیە رایگەیاند، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ دەکەوێتە پێنجشەممە 23ی ئازاری 2023وە.

بڕیارە کە دار ئیفتای میسری ئەنجامی بینینی مانگ لە ئاسماندا لە ئێوارەی ڕۆژی 29ی شەعبانی 1444ی کۆچی کە هاوتایە لەگەڵ 21ی ئازاری 2023 ڕابگەیەنێت، دوای ئەوە دیاری دەکرێت کە یان بیست و نۆیەم ڕۆژ دەبێتە تەواوبوونی مانگی شەعبان، یان مانگەکە سییەمین ڕۆژی تەواو دەکات

بەپێی دادگای باڵای سعودیە ئەگەر مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ مانگێکی تەواو واتە سی رۆژ تەواو بکات بەپێی حیساباتی فەلەکی، ئەوا پێشبینی دەکرێت یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان  هاوکات بێت لەگەڵ ڕۆژی شەممە 22ی نیسان.

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ..<br>هاوڵاتییان ئۆتۆمبێلێكی گڕگرتوو دەكوژێننەوە و پارە بۆ شۆفێرەكەی كۆدەكەنەوە

بابەتی دواتر

شەڕە لەسەر ئینزۆ فێرناندێز

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share