كۆبوونەوەكەی بەغداد لەبارەی هەرێمەوە بەبێ ئەنجام كۆتاییهات

كۆبوونەوە سێ قۆڵییەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیاكانی بواری نەوت بەبێ ئەنجام كۆتاییهات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆبوونەوەی سێ قۆڵیی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم و كۆمپانیاكانی بواری نەوت كە لە هەرێم كاردەكەن لە بەغداد بەڕێوەچوو.
لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لە رێگای كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” كراوە.

هاوكات مایلز كاكینگز، وتەبێژی كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان رایگەیاندووە، ملیارێك دۆلاری قەرزی كۆمپانیاكانی بواری نەوت لای حكومەتە و دەمانەوێت بزانین كە چۆن بەر لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم قەرزەكانمان وەردەگرینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داواكاریی خۆپیشاندەرانی دەربەندیخان جێبەجێدەكرێت

لەسەر راسپاردەی‌ نووسینگەی‌ قوباد تاڵەبانی‌، داواكاریی خۆپیشاندەرانی دەربەندیخان جێبەجێدەكرێت قائیمقامی قەزای دەربەندیخان لەسەر راسپاردەی نووسینگەی تایبەتی قوباد تاڵەبانی‌…
Total
0
Share