وەزارەتی پەروەردە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن ئاگاداردەكاتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و نا حكومی لەبارەی بەكارهێنانی غازی (LPG)ەوە ئاگاداردەكاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، پێویستە سەرجەم ئەو ناوەندانەی خوێندن غازی (LPG) بەكاردەهێنن كاركردن بەو سیستەمە ڕابگرن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەر ناوەندێكی خوێندن سیستمی غازی (LPG) بەكاربهێنێت ، پێویستە لە دوای دەوامی ناوەندەكەی پشكنین بۆ سیستمەكە لە پێناو سەلامەتی گیانی خوێندكاران و مامۆستایاندا بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمە تەندروستییەکانی سلێمانی خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەڕێوبەرایەتیی گشتی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی خستە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە…
Total
0
Share