پیاوێكی بەریتانی نزیكەی 300 جونەی ئیستەرلینی (410 دۆلاری ئەمریكی) بۆ چارەسەری سەگەكەی خەرجكرد، دوای ئەوەی بینی گیاندارەكە لە ڕۆیشتندا دەشەلێت.
ڕاسڵ جۆنز، پێشتر لە یەكێك لە گەڕانەكانیدا لەگەڵ سەگەكەی، شكان لە قاچێكیدا ڕویدا، لەدوای ڕوداوەكەوە پیاوەكە تێبینیكرد سەگەكەی هاوشێوەی خۆی دەشەلێت، بۆیە پێیوابوو كێشەیەكی هەیە، بەمەش دەستیكرد بە زنجیرەیەك ڕێوشوێنی چارەسەر لە پشكنین و شیكاریی و وێنەی تیشكیدا.
دوای ئەوەی زیاتر لە 300 جونەی ئیستەرلینی بەو هۆیەوە خەرجكرد، بۆی ئاشكرابوو كە سەگەكەی وەك ئەو توشی شكان نەبوو، بەڵكو لە ڕۆیشتندا لاسایی دەكاتەوە وەك هاوسۆزییەك بۆ خاوەنەكەی.
This bloke spent £300 on vets fees and X-rays and it turned out nothing was wrong with the dog, was just copying him out of sympathy 😂😂😂 pic.twitter.com/CJ8pPqxJqH
— Tom Francis (@TFrancis20) January 17, 2021
میدیاكان لەسەر زاری جۆنز-ەوە بڵاویانكردەوە، كاتێك لە ماڵەكەیدا دەگەڕا دوای شكانەكەی قاچی، تێبینیكردووە سەگەكەی (كە ناوی میشێل-ە) لە ڕۆیشتندا لاسایی دەكاتەوە.
وتیشی، “بردم بۆ ژمارەیەك پزیشكی ڤێترنەری، بەڵام هیچیان نەیانتوانی هۆكاری حاڵەتەكەی دیاریبكەن” ئەوەشی وت، بەڵام لەگەڵ بەردەوامی ڕۆیشتنی بەو جۆرە ناچاربووە وێنەی تیشك-یشی بۆ بگرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە نەبوونی هیچ شكاوییەك لە پەلەكانیدا.
بەڵام ئەوەی جۆنز-ی دڵنیاكردوەتەوە كە سەگەكەی سەلامەتە و هیچی نییە، دڵنیاكردنەوەی بووە لەلایەن هاوسەرەكەیەوە بەوەی لەكاتێكدا ئەو لەماڵەوە نییە سەگەكەی بەشێوەی سروشتی دەجوڵێت و بازدەدات، ناشەلێت تەنها ئەوكاتانە نەبێت كە جۆنز لە ماڵەوەیە.
توێژینەوەیەك كە لە ساڵی 2011 ئەنجامدراوە “لاساییكردنەوەی خۆنەویستانەی سەگ دەسەلمێنێت” و دەڵێت، هەندێكیان لاسایی خاوەنەكانیان دەكەنەوە تەنانەت ئەگەر زیانیشیان پێبگەیەنێت.