بەتەمەنترین سەگ چووە کتێبی گینسەوە

تۆبی کیت بەساڵاچووترین سەگی جیهان، تەمەنی بووە 21 ساڵ و 66 ڕۆژ، بەمەش وەک بەتەمەنترین سەگ ناوی چووە کتێبی گینسەوە.

پێگەی گینس ڕایگەیاند، کیت لە فلۆریدا-ی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەژی و سەگێکە لە جۆری “چیواوا”. جیزیلا شۆر خاوەنەکەیەتی و ڕایگەیاندووە، کاتێک سەگەکە تەمەنی چەند مانگێک بووە، لە خانەیەکی بەخێوکردنی ئاژەڵان دەریهێناوە و لەخۆیگرتووە.

شۆر ڕوونیکردەوە، “کیت کەوتە لای من پاش ئەوەی ژن و پیاوێکی بەتەمەن دەستبەرداری بوون، چونکە چیدی نەیاندەتوانی بەخێویبکەن و ئاگاداریبن”.

سەرباری ئەوەی سەگی “چیواوا” تەمەنیان لە 18 زیاتر تێپەڕناکات، بەڵام کیت تەمەنێکی زیاتر ژیاوە و “گینس” کردووەیەتیە ئینسایکلۆبیدیاکەیەوە.

لەمبارەیەوە شۆر خاوەنی ئاژەڵەکە گوتوویەتی، “زۆربەی خاڵک باوەڕناکەن سەگەکەم 21 ساڵ تەمەنی بێت، چونکە لەچاو ئەو تەمەنەدا زۆر تەندروست دەردەکەوێت”.

بەر لە کیت، سەگێک بەناوی “بلۆی”ەوە خاوەنی ئەم ڕیکۆردە بووە و تەمەنی گەیشتووەتە 29 ساڵ و 5 مانگ، بەڵام لە 14ی نۆڤەمبەری 1939دا نەماوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ژێر فشارى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا عێراق به‌رده‌وامه‌ له‌ هێنانه‌وه‌ى كەسوكاری چه‌كدارانى داعش

تاوه‌كو ئێستا زیاتر له‌ 600 ئه‌ندامى خانه‌واده‌ى چه‌كدارانى داعش گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ نه‌ینه‌وا و دوێنێش كاروانێكى دیكه‌ له‌ كه‌مپی هۆله‌وه‌…
Total
0
Share