بەریتانیا.. باندی “گەورەترین دزیكردنەكان” دەستگیركرا

پۆلیسی بەریتانیا باندێكی دەستگیركرد كە ناسراون بە باندی دزیكردن لە ناوداران.

دەستگیركراوەكان سێ كەسن و ئەندامی ئەو باندەن كە لە ساڵی 2019دا دزییان لە ماڵی چەند كەسایەتییەكی ناوداری بەریتانیا كردووە و میدیاكانی بەریتانیا بە گەورەترین دزیكردنی ڕێكخراو لەو وڵاتە ناوزەدیان دەكەن.

ڕۆژنامەی “میترۆ”ی بەریتانیا بڵاویكردەوە، باندەكە 26 ملیۆن پاوەندیان لە زنجیرەیەك كاری دزیكردندا دزیوە كە بریتیبوون لە دراو و خشڵ و بەردی گرانبەها، هەموو دزیكردنەكانیش لەماوەی 13 ڕۆژی ساڵی 2019دا ئەنجامدراون.

بەشێك لەو كەسایەتییە ناودارانەی باندەكە دزییان لە ماڵەكانیان كردووە، بریتین لە فرانك لامپارد یاریزانی پێشووی یانەی چێڵسی و بەڕێوەبەری یانەكە، ڤیچای سریڤاداناپرابها خاوەنی كۆچكردووی یانەی لیستەر سیتی و تەمارا ئیكلستۆن ژنە ئەكتەر و كریستین پێشكەشكاری ناوداری بەریتانی.

پۆلیسی بەریتانیا دەڵێت، “باندەكە لە چوار كەس پێكهاتووە و سیانیان دەستگیركراون و دانیان بە تاوانەكانی دزیكردندا ناوە و ئاشكرایانكردووە بەنیازی دزیكردن بوون لە بەریتانیا و ماڵی كەسانی ناودار لە وڵاتانی تری ئەوروپا، بەڵام كەسی چوارەم هەڵاتووە بۆ سڕبیا.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە دەستگیركراوەكان سزای زیندانیكردنی 8 – 11 ساڵیان بەسەردا دەسەپێندرێت و داوا لە سڕبیا كراوە كەسی چوارەم ڕادەستی بەریتانیا بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای “کیندەر” بەرهەمەکانی “ئۆریۆ” بە ژەهراویبوون تۆمەتبار دەکرێن

ڕۆژنامەی لۆفیگارۆ بڵاویکردەوە، بەرهەمەکانی “ئۆریۆ” بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی بەکتریای سالمۆنێلا دادەنرێت، لەکاتێکدا پێشتر بەرهەمەکانی کیندەر بەهەمان هۆکار بەشێک…
Total
0
Share