نرخی غاز بەرزبووەوە

بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما و هاتنی شەپۆلی سەرما و سۆڵەوە نرخی غاز ماوەی چەند رۆژێكە بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، بەهۆی هاتنی ئەو شەپۆلی سەرما و سۆڵەیەی رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە ماوەی هەفتەیەكە نرخی غازی بازرگانی بەرزبووەتەوە و یەك لیتر غاز پێشتر بە 400 دیناربووە و ئێستا نرخەكەی گەیشتووەتە 625 دینار ئەوەش بەهۆی زیادبوونی خواستە لەسەری.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێشتر نرخی یەك بوتڵ غازی بازرگانی لە بازاڕەكاندا 12 هەزار دیناربووە و ئێستا نرخەكەی گەیشتووەتە 14 هەزار دینار و زیاترە لەو نرخەش.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە

سەرۆکایەتیی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە، لەپێناو چارەسەرێکی ریشەیی و بەردەوام کە…
زیاتر ببینە

هاتوچۆ هاوڵاتییان لەبارەی گرێبەستی ئەلیكترۆنییەوە ئاگاداردەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە هاوڵاتییان لەبارەی گرێبەستی ئەلیكترۆنییەوە ئاگاداردەكاتەوە كە لە دوای 60 رۆژ خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلەكانیان بگوازنەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share