هەفتەی داهاتوو پارەی مامۆستایانی وانەبێژ دەدرێت

بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژهەڵات ڕایدەگەیەنێت، چەكی پارە بۆ خەرجكردنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ئەیلولی ئەمساڵ ئامادەكراوە ئەگەر پارە لە بانكدا هەبێت ئەوا لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دەدرێت.

ئامانج سلێمان بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “چەكی پارە بۆ خەرجكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ئەیلولی ئەمساڵ ئامادەكراوە ئەگەر پارە لە بانكدا هەبێت ئەوا لە ڕۆژی یەكشەممەوە مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دەدرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پارەی مانگەكانی پێشتر خەرجكراوە و داواكراوە لیستی مانگی 10ی ئەمساڵی مامۆستایانی وانەبێژ ئامادەبكرێت تا وەكو دواتر دەست بە خەرجكردنی پارەكە بۆ مامۆستایان بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی و ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی و ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و جەختیان لە گەیشتن بە رێککەوتنێکی درێژمەودای ئاگربەست، گەڕانەوە…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: “پڕۆژە‌یاسای كار”ـمان پەسەندكرد و مافی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت پارێزراوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، “پڕۆژە‌یاسای كار”ـمان پەسەندكرد و مافی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی…
Total
0
Share