دژەتیرۆر پێشوازیی لە رووفاتی ئەنفالكراوان دەكات

هاوتەریب لەگەڵ پارێزگاری لە خاك و نیشتمان لە دەستی تیرۆر، ئەفسەران و پێشمەرگەكانی (لیوای مغاویر)سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە دەروازەی شاری كفری بەوپەڕی شكۆ و ڕێزەوە پێشوازیان لە رووفاتی 410 ئەنفالكراوی گەرمیانی لانكەی شەهیدان كرد كە لە نوگرە سەلمانەوە گەڕێندرابوونەوە زێدی خۆیان.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆردا هاتووە، “شەهیدانی كوردستان ناسمانە و شوناسیی نەتەوەییمانن، دەست بە سنگەوە دەگرین لە ئاست قوربانیدانیان و بەڵێندەدەین لە یادی دەكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لە زاری فەرماندەیەكی پێشمەرگەوە لەبارەی هێرشە موشەكییەكانی كەركوك

فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە میحوەری كەركوك ئاشكرایكرد، موشەكەكان لە سنووری كەركوكەوە ئاڕاستەی پێشمەرگە كراون و زیانەكان نەزانراون. ژمارەیەك موشەك…
Total
0
Share