راگەیەندراوێک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی رووداوەکەی شەوی رابردووی عەربەت رایدەگەیەنێت، هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە و بریندارەکانیش لە نەخۆشخانە نەماون.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “شەوی رابردوو 2025/2/24 لە نزیک شارۆچکەی عەربەت، بەهۆکاری رێگریکردن لە تێپەڕبوونی ژمارەیەک بارهەڵگر لەلایەن مامۆستایان و هاوڵاتيیان، سەرئەنجام بووەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوانیاندا و چەند شۆفێرێک و هاوڵاتییەک برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دەزگای ئاسایشی هەرێم وەک لایەنی جێبەجێکاری یاسا دەستبەجێ بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئەو بارودۆخە نەخوازراوە و رێگریکردن لە تەشەنەکردنی ئاڵۆزییەکان و سەلامەتیی گیانی هەموو لایەک، گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و رێکاری یاسایی گرتەبەر بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە”.

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەرێمدا ئەوەش هاتووە، “لەئێستادا هيچ كەس دەستگيرنەكراوه و هاوڵاتییە بريندارەكان لە نەخۆشخانه نەماون”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share