وەزیری بەرگریی توركیا لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆبووەوە

وەزیری بەرگریی توركیا لە پیرمام لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆبووەوە، بڕیارە چاوی بە بەرپرسانی حكومی هەرێمیش بكەوێت.

بەر لە كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حكومیی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە 19ی كانونی دووەم لە هاوینەهەواری پیرمام، خلوسی ئاكار، وەزیری بەرگریی توركیا لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە.

بەگوێرەی كارنامەی سەردانەكەی وەزیری بەرگریی توركیا بۆ هەرێم، وەك ئاژانسی ئانادۆڵوی توركی پێشتر بڵاویكردووەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ وەزیرە توركییەكە لە هەولێر چاوی بە هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت بكەوێت.

سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم، ئاژانسە توركییەكە ئاشكرایكردووە، “بڕیارە خلوسی ئاکار لە کۆبوونەوەکانیدا لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم، تاووتوێی دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە و زیادکرنی هەماهەنگییەکان و پاراستنی سنوورەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بكات”.

 

بابەتی پێشتر

سێ "ته‌قه‌كه‌ر" لە سلێمانی ده‌ستگیركران

بابەتی دواتر

پاریس سانت هەڵوێستی لەبارەی مێسی-یەوە ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share