نانەواخانەکانی قەزای شارەزوور کارکردنیان ڕاگرت

 

سەرجەم نانەواخانە و سەموونخانەکانی قەزای شارەزوور کارەکانیان ڕاگرتووە و ئەمڕۆ هیچ نانەواخانەیەک نان و سەموونی نەفرۆشتووە، هۆکارەکەی بۆ گرانی ئارد و پێداویستییەکان دەگەڕێتەوە.

خاوەنی نانەواخانە و سەموونخانەکانی قەزای شارەزوور بڕیاریاندا کارەکانیان ڕابگرن و هیچ نان و بەرهەمێکی هەویر نەفرۆشن تاوەکو نرخی پێداویستییەکان بەوجۆرە بەرزبێت.

نانەواخانە و سەموونخانەکان داوایان لە قائیمقامییەتی قەزاکەیان کردووە کە یان نرخی پێداویستییەکان کەمبکرێتەوە یان نرخی نان و سەموون بەرزبکرێتەوە، بەجۆرێک شەش نان بکرێت بە هەزار دینار.

بەهۆی ئەوە داواکارییەکانیان جێبەجێنەکراوە بڕیاری ڕاگرتنی کارەکانیان داوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارێکی نوێ لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغداد دەرکرا

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا بڕیاردرا لیستی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغداد ئاراستەی حکومەتی عێراق بکرێت.…
Total
0
Share