20 ساڵ لەمەوبەر سەرۆک مام جەلال وەک یەکەمین کورد بووە سەرۆک کۆماری عێراق

20 ساڵ لەمەوبەر سەرۆک مام جەلال وەک یەکەمین لە  مێژوودا کورد بووە سەرۆک کۆماری عێراق.

ئەمڕۆ رۆژی 6ی نیسان، 20 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک مام جەلالدا وەک یەکەمین کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، دوای ئەوەی لە ساڵی 2005 لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە هەڵبژێردرا.

دوای ئەوەی وەک یەکەمین کورد بووە سەرۆک کۆمار، هاوکات، سەرۆک مام جەلال لە ساڵی 2010ش جارێکی دیکە بووەوە بە سەرۆک کۆماری عێراق، دوای ئەوەی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پۆستەکە هەڵبژێردرایەوە.

هاوکات، هەڵبژاردنی سەرۆک مام جەلال بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە کاتێکدابوو، بەدرێژایی چەندین ساڵ گەلی کورد رووبەرووی ستەم و زۆرداری رژێمی پێشووی عێراق ببووەوە، هەربۆیە هەڵبژاردنی سەرۆک مام جەلال وەک یەکەمین کورد بۆ سەرۆک کۆماری عێراق، بۆ هاوڵاتییان خاڵێکی ئەرێنی و دڵخۆشکەر بوو.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share