بەرهەمهێنانی كارەبا ئاسایی بووەوە

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی چاكسازیی كۆمپانیای داناگاز لە كێڵگەی كۆرمۆڕ كۆتاییهات و ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا ئاسایی بووەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەهۆی پڕۆسەی چاكسازی لە كێڵگەی كۆرمۆر لە رۆژی 22ی مانگی رابردوو ئاستی بەرهەمهێنانی گاز كەمببووەوە و كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا و ماوەكانی پێدانی كارەبا كردبوو.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بڕیاربوو لە سێی ئەم مانگە پڕۆسەكە تەواوبێت، بەڵام بەهۆی هەندێك گرفتی تەكنیكی، پڕۆسەكە درێژكرایەوە، ئەمڕۆ پڕۆسەی چاكسازیی لە كێڵگەی كۆرمۆر كۆتاییهات و ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا ئاسایی بووەوە.

وەزارەتی كارەبا سوپاسی پشوودرێژیی هاوڵاتییان بۆ تێگەیشتن لە پڕۆسەكانی چاكسازیی وێستگەكان و كێڵگەكان دەكات، كە ئەم پڕۆسە چاكسازییە هاوكات بووە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و زیادبوونی خواست لەسەر كارەبا.

هەروەها سوپاسی تیمەكانی هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتییەكان دەكات توانییان وێڕای كەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا و خۆگونجاندن لەگەڵ پڕۆسەی چاكسازیی كۆمپانیای داناگاز لە كێلگەی كۆرمۆر، نەیانهێشت كاریگەری لەسەر سیستمی كارەبا هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی گۆڕان لەبارەی ڤیدیۆی سزادراوانی بادینانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ڤیدیۆی سزادراوانی بادینانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، ئەوەی لە ڤیدیۆکاندا وتراوە لەگەڵ…
Total
0
Share