بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك ئاڕاستەی ئێزیدییەكان دەكات

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بەبۆنەی (جەژنی چلەی هاوین)ەوە ئاڕاستەی ئێزیدییەكان كرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا بڵاویكردەوە، بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوین، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە خوشك و برایانی ئێزدی دەكەت و هیوادارە لە كەشێكی ئارامدا ئەم جەژنە بە خۆشی بەڕێبكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بە ئەركی نیشتمانیی خۆمانی دەزانین بەردەوام بین لە سەرخستنی داواكانیان، بە مەبەستی پاراستنی بەها بەرزەكانی پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە وڵاتەكەماندا.

جەختیشی لەوەكردەوە، “ئێمە هەمیشە پشتیوانیی پاراستنی ماف و خواستەكانی خوشك و برا ئێزدییەكانمان دەبین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان: لە حاڵەتی ئامادەباشییداین

قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو و حاڵەتی نەخوازراو لە ئامادەباشییداین. قائیمقامیەتی دەربەندیخان، بڵاویکردەوە، دوای پێشبینیی سەرچاوەکەشناسییەکان و…
Total
0
Share