ستیڤ ویتکۆف لە بەرلین چاوی بە زلێنسکی دەکەوێت

ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاشتی، چاوی ڤۆڵۆدیمێر زلێنسکی دەکەوێت.

کەناڵی BBCی بەریتانی بڵاویکردەوە، بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە، وەک گوشارێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا، ستیڤ ویتکۆف لە بەرلین چاوی بە ڤۆڵۆدیمێر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا و و کۆمەڵێک سەرکردەی دیکەی وڵاتانی ئەوروپا بکەوێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاش ئەوەی مانگی رابردوو ترەمپ پلانێکی 28 خاڵی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی روسیا-ئۆکرانیا ئاشکراکرد، ئێستا دەستیکردووە بە گوشارخستنە سەر کیێڤ بۆ گەیشتنە رێکەوتنێک لەگەڵ مۆسکۆ.

ئەوەشی خستەڕوو، پلانەکەی ترەمپ پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی ئۆکرانیای ئاڵۆزکردووە، چونکە لە پلانەکەی ترەمپدا ئۆکرانیا ناچارکراوە دەستبەرداری بەشێک لە خاکەکەی ببێت بۆ مۆسکۆ.

لای خۆیشیەوە، زلێنسکی ئاشکرایکرد، بە پلانەکەی ترەمپدا چوونەتەوە و نەخشەرێگەیەکی نوێیان بۆ ئەمریکا ناردووە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: سەرۆک ترەمپ بەردەوامدەبێت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق

نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بەردەوامدەبن لە پاڵپشتیکردن و بە‌هێزترکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق. مایک واڵتز، نوێنەری ئەمریکا…
Total
0
Share