دوای ئەو دابەزینە زۆرەی شەوی رابردوو، ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی زێڕ بۆ سەروو ئاستەکانی چوار هەزار دۆلار بەرزبووەوە.
ئێستا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ چوار هەزار و 19 دۆلار بەرزبووەوە.
پێگەی ئیکۆنۆمی تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ سەروو ئاستەکانی چوار هەزار دۆلار پەیوەندیدارە بە پێشبینییەکانی بازرگانان بۆ دابەزاندنی رێژەی سوود لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە، هاوکات لەگەڵ ئەوەدا، ئاماژە ئەرێنییەکانی کۆبوونەوەی سبەینێی نێوان دۆناڵد ترەمپ و شی جینپینگ لە کۆریای باشوور، خاڵێکی دیکەیە کە بازرگانان بە وردی چاودێریی دەکەن.