لەبارەی تەقینەوەكانی بەغدادەوە، بەرپرسانی هەرێمی كوردستان هاوخەمیی خۆیان دەربڕی و ئامادەییان پیشانداوە بۆ هەموو هاوكارییەك.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی کانونی دووەم، پەیامێکی لەبارەی تەقینەوەکانی بەغداد بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “به توندیی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه خۆکوژییانه ده‌که‌ين که ئه‌مڕۆ له به‌غداد بەشێوه‌يه‌كى زۆر دڕندانه هاوڵاتییانی کرده ئامانج و ژماره‌یه‌کی زۆریان شه‌هید و بریندار بوون، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌کانیان ده‌که‌ين و هاوسۆز و هاوخه‌میانين”.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاندووە، “هیوای سه‌لامه‌تی و زووچاکبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازين، هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئاماده‌يه له نه‌خۆشخانه‌كانى پێشوازى له برينداران و به‌ركه‌وتووانى هێرشه‌كان بكات و هه‌موو خزمه‌تگوزارييه‌كى پزيشكيى پێويستيان پێشكه‌ش بكات”.
ڕاگەیەنراوەکە دەشڵێت، “ئه‌م هێرشه تيرۆرستيیانه نيشانده‌رى قه‌باره‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆرن و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان و ته‌واوى هێزه سياسييه‌كانى وڵات ده‌خه‌نه به‌رده‌م به‌رپرسياريه‌تيى نيشتمانى بۆ ته‌بايى و يه‌كڕيزى و هاوبه‌شى و پێكه‌وه‌كاركردن له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و ده‌ربازكردنى وڵات له مه‌ترسى و ئاڵۆزى و كێشه و قه‌يرانه‌كان”.
لەلایەكی دیكەوە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، “بەتوندی ئیدانەی ئەو كارە تیرۆریستییە دەكەین كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەبەغداد، ژمارەیەك خەڵكی سڤیلی كردە ئامانج و بووە هۆی شەهیدكردن و برینداركردنی كۆمەڵێك هاوڵاتی”.
لای خۆشیەوە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا سەرکۆنەی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەغدادی کرد و ڕایگەیاند، “تیرۆر دژی ژیان و ئاسوودەیی و ئارامییە و دوژمنی هاوبەشی هەموو لایەكمانە، بۆ لەناوبردن و ڕیشەكێشكردنی تیرۆر، هەماهەنگیی بەردەوامی هەموو لایەك پێویستە، هیوادارم بە هەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەكان بە زووترین كات ئەوانەی لە پشتەوەی ئەو تاوانانەن بە سزای خۆیان بگەن”.
پێشتر مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، “به‌داخه‌وه هه‌واڵی هێرشه تیرۆریستییه‌کانی به‌غدادم بیست، هاوخەمم لەگەڵ کەسوکاری قوربانییان لەم کاتە سەختەدا”.
سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستوەتەڕوو، “حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی ھەر ھاوکارییەک کە پێویست بێت”.