دڵشاد میرانی: لقی بانكەكانی رەشید و رافیدەین لە سلێمانی دەكرێنەوە

نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، لقی بانكەكانی رەشید و رافیدەین لە سلێمانی دەكرێنەوە و و رێكارە دارایی و كارگێڕییەكان تەواودەكرێت و ئومێدەوارین لە دوو مانگی داهاتوودا كاری لەسەربكرێت.

دڵشاد میرانی نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، سبەینێ رێوڕەسمی ناساندنی ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی لە سلێمانی بە چاودێریی بانكی ناوەندیی عێراق دەكرێتەوە كە عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی ئامادەی دەبێت.

وتیشی، “بانگهێشتی رێورەسمەكە كراوم و سبەی ئۆفیسەكە دەكرێتەوە و رێكارە دارایی و كارگێڕییەكان تەواودەكات بۆ كردنەوەی لقی بانكەكانی رەشید و رافیدەین و ئومێدەوارین لە دوو مانگی داهاتوودا بكرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌هۆی سه‌رماوه‌ ڕه‌قبووه‌ته‌وه‌.. له‌ سلێمانى ته‌رمى پیاوێكى بەته‌مه‌ن دۆزرایه‌وه‌‏

ته‌رمى پیاوێكى 65 ساڵ له‌ شه‌قامى مه‌وله‌وى دۆزرایه‌وه‌، به‌وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى ‏فریاكه‌وتنى خێرای سلێمانی، “به‌هۆی سه‌رماوه‌ ڕه‌قبووه‌ته‌وه”‌.‏ سامان…
Total
0
Share