بەبێ بەرامبەر یەکەی نیشتەجێبوون بەم توێژانە دەدرێن

دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، حکومەت رەزامەندی لەسەر دابینکردنی ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوون بەبێ بەرامبەر بۆ ئەو کەسانەی لە خانەکانی بێسەرپەرشتان و داڵدەدان دەچنە دەرەوە دابینبکەن.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، “دوابەدوای راگەیاندنی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ھاوڵاتیانی کەمدەرامەت، کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەلایەتی بە نوسراوی ژمارە

1314 لە 7ی تشرینی دووەمی 2022داوایکرد، یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ئەو منداڵانەی لە خانەکانن و تەمەنیان دەگەتە سەروو 18 ساڵ لە خانەکان نامێنن و بۆ ئەو ژنانەی لە ماڵەكانی داڵدەدانی ئافرەتانی ھەڕەشە لێکراون پاش چارەسەری کێشەکانیان کەسوکاریان وەریان ناگرنەوە تەرخانبکرێت”.

ئاشکراشیکرد، “حکومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر داواکەی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی داوە و لەو 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونەی بڕیارە بۆ کرێنشینان دروستبکرێن، ژمارەیەکیان بەبێ بەرامبەر بۆ ئەوان تەرخاندەکرێت تا ماوەی چەند ساڵێک”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای تێهەڵچوونەوە دەربارەی دەستگیركردنی جەمال عەبدوڵا روونكردنەوە دەدات

سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی هۆكاری دەستگیركردنی رۆژنامەنووس جەمال عەبدوڵا دەدات و دۆسیەی تۆمەتەكەشی ئاشكرادەكات. سەرۆکایەتیی دادگای…
Total
0
Share