تۆمەتبارێک لە سلێمانی کچێکی هاوڕێی کوشت و دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە لە شاری سلێمانی کچێکی هاوڕێی کوشتووە و بەرەو کەرکوک هەڵاتووە.

لە راگەیەندراوی پۆلیسی کەرکوکدا هاتووە، هێزەکانیان بە هاوکاریی پۆلیسی سلێمانی توانیویانە تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە لە شاری سلێمانی هاوڕێ کچەکەی کوشتووە و بەرەو شاری کەرکوک هاڵاتووە.

تۆمەتبارەکە بەپێی یاسای 406ی سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە و رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار تەها: سەرجەم هەوڵەکان بۆ دابینکردنی کارەبا و سووتەمەنی دەخەینەگەڕ

پارێزگاری کەرکوک، رایگەیاند، سەرجەم هەوڵەکان بۆ دابینکردنی کارەبا و سووتەمەنی دەخەینەگەڕ. نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک بڵاویکردەوە، رێبوار تەها،…
Total
0
Share