کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، “ئەمڕۆ و سبەینێ بارینی باران و بەفر بەردەوامدەبێت”.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەبارانی پچڕپچڕ لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكانی باكووری رۆژهەڵات ئەگەری كەمێك بەفربارین هەیە، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ نزیكدەبێتەوە.
کەشناسیی هەرێم دەڵێت، سبەینێ شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە ناوچە جیاجیاكان هەندێك كات بارانی مامناوەند دەبارێت بە تایبەت لە بەشی باشووری هەرێم و ئیدارەی گەرمیان و بەشێك لە پارێزگای سلێمانی، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت و پێشبینیدەكرێت لە پارێزگای سلێمانی و هەندێك لە قەزا و ناحیەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەفربارین هەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ كەمێك نزمتردەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 11 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 8 پلەى سیلیزى
دهۆک : 12 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 13 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 10 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 0 پلەى سیلیزى
سۆران: 10 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 15 پلەى سیلیزى