پەرلەمانتارێكی یەكێتی: دابینكردنی نەوتی سپی لە بەغدادەوە گەیشتە ئەنجام و تەنها گواستنەوەی ماوە

پەرلەمانتارێك بە ئەنجامگەیشتنی هەوڵەكانی دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییانی هەرێم ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، رێكارەكان تەواوبوون و تەنها گواستنەوەی ماوە.

بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، رێكارەكانی دابینكردنی نەوتی سپی بۆ شارەكانی هەرێم و سلێمانی لە وەزارەتی نەوت تەواوبووە و ئەوەی ماوەتەوە گواستنەوەی نەوتەكەیە لەڕێگەی شۆفێرەكانەوە بۆ پارێزگاكانی هەرێم.

وتیشی، ئەو كارە “دوای هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر بوو، دوای پشوودرێژی و بەردەوامی زۆر بوو، لەماوەی رابردوودا تیمێكی گەورەی فشارمان دروستكردبوو، لۆبییەكی بەردەواممان هەبوو”.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكرد ماوەی شەش مانگی تەواوە كار لەسەر ئەو دۆسیەیە دەكەن و “توانیمان بە پشوودرێژی و كۆڵنەدان بگەینە ئەنجام”.

ڕوونیشیكردەوە، یەكەم هەوڵ و كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی نەوت لە 11ی نیسانی ڕابردوودا بوو، ئەمڕۆ 10ی تشرینی یەكەم دوای سەردانكردنەوەی وەزارەتەكە بەڵێن و دووپاتكردنەوەی ئەوەیان پێدراوە كە نەوت بۆ سلێمانی و شارەكانی هەرێم دابیندەكرێت.

بڕیار رەشید دووپاتیشیكردەوە، ئەو بەشە نەوتە سپییەی دانراوە، دابینكراوە، ماوەتەوە سەر گواستنەوە و لەئێستادا وەزارەتی نەوت چاوەڕوانی ناوی شۆفێر و ژمارەی ئۆتۆمبێلەكانی گواستنەوەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی ئەو دوو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە تەقەیان لە نەخۆشخانەی منداڵان کرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، ئەو دوو تۆمەتبارەیان دەستگیرکردووە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر نەخۆشخانەی منداڵان و کارمەندێک و پۆلیسێکی…
زیاتر ببینە

نوێترین لێدوانی تەندروستیی عێراق لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینیەکان دەکەن بە مەبەستی زانینی ھۆکاری زیادبوونی نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک…
زیاتر ببینە

خوێندنی باڵا: ناوی سێ یەکەمەکان بەمەبەستی دامەزراندن ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی دامەزراندن، سبەی لیستی ناوی سێ یەکەمەکان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین.…
Total
0
Share