فایەق مەهدی: هێزەكانی ئاسایش بە ئاراستەی گوڵەخانە نەجووڵێندراون

نوێنەری محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، هێزەكانی ئاسایش بە ئاراستەی گوڵەخانە نەجووڵێندراون و ئەوەی بڵاوكراوەتەوە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە راستییەوە.

فایەق مەهدی نوێنەری محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو رایگەیاند، چەند گۆڕانكارییەك هەن كە پێویستە ئەنجامبدرێن و بڕیاری ناوخۆی حزب بووە و ئەوەی باسدەكرێت گوایە گرژی و ئاڵۆزی دروستبووە و هیچ بنەمایەكی نییە و ئەو بڕیارانەی پێشتر دراون كۆدەنگی حزبی لەسەر بووە.

راشیگەیاند، هیچ بڕیارێك نییە كە عەبدوڵا حاجی مەحمود لە پۆستی جێگری لابرابێت و لە ئەركەكەی بەردەوامە و ئەو خانووەشی تێیدایە موڵكی خۆیەتی داوای چۆڵكردنی لێنەكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیان لە ژنێک کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتییان لە ژنێک کردووە.…
Total
0
Share