هیندستان.. په‌تایه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه‌ له‌ڕێگه‌ى مێشه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ و مرۆڤ ده‌كوژێت

له‌ هیندستان په‌تایه‌كی كوشنده‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌، له‌ڕێگه‌ى مێشه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ و كاریگه‌رییه‌كه‌ى ده‌گاته‌ ڕاده‌ى كوشتنى مرۆڤ.

په‌تاكه‌ به‌ چه‌ندین ناو ناسراوه‌، له‌وانه‌ ده‌نگ و ده‌نك، به‌گوێره‌ی میدیاكانى هیندستان، له‌ باكووری ئه‌و وڵاته‌ و به‌ دیاریكراویش له‌ ناوچه‌ی فه‌یروز ئاباد بڵاوبووه‌ته‌وه‌  و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى ویلایه‌تی ئه‌وتار بڕیاریان داوه‌ خوێندن له‌ قوتابخانه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كاندا بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك ڕابگیرێت.

ڕۆژنامه‌ى “تایمز ئەڤ ئیندیا” بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، تا ئێستا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و په‌تایه‌وه‌ ده‌یان كه‌س مردوون كه‌ زیاتر له‌ 30یان منداڵن.

ئه‌م په‌تایه‌ له‌سه‌ره‌تادا پێستی توشبوو دووچارى هه‌ستیارى ده‌كات و دواتر به‌ جه‌سته‌دا بڵاوده‌بێته‌وه‌ و گه‌رمیی له‌ش به‌رزده‌كاته‌وه‌ و له‌پڕ ڕێژه‌ی خوێنی توشبووه‌كه‌ داده‌به‌زێت، به‌وه‌ش كه‌سه‌كه‌ تووشی وشكبوونه‌وه‌ ده‌كات و له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا ده‌گاته‌ ڕاده‌ى تێكشكاندنى ئێسكه‌كانى.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی جوانکاری بەرزترین رێژەی نەشتەرگەریی جوانکاریی ئاشکراکرد

بەپێی داتاکانی کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی نەشتەرگەریی جوانکاری (ISAPS)، نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوری بەناوبانگترین جۆری نەشتەرگەریی جوانکارییە لە جیهاندا، بەمەش پێش…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەك: ئەوانەی پێشتر تووشی كۆرۆنا بوون و چاكبوونەتەوە زیاتر سوود لە ڤاكسین دەبینن

بەگوێرەی توێژینەوەیەك كە ڕۆژنامەیەكی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، ڤاكسین بۆ ئەو كەسانە سوودی گەورەی دەبێت كە پێشتر تووشی كۆرۆنا بوون…
Total
0
Share