یەکەم منداڵ بەهۆی دۆخێکی مەترسیداری کۆرۆناوە گیانیلەدەستدا

منداڵێک لە ویلایەتی ویسکۆنسنی ئەمریکا لە ئەنجامی تووشبوونی بە هەوکردنی توند و درێژخایەن بەهۆی کۆرۆناوە گیانیلەدەستدا.

بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، ئەوە یەکەم گیانلەدەستدانە لە منداڵاندا بەوهۆیەوە.

ئەو منداڵە تووشبوو بووە بە نیشانەکانی “کۆڤیدی درێژخایەن” کە دیاردەیەکی نادیارە و کەسی تووشبوو دوای ماوەیەکی درێژ لە چاکبوونەوەی لە کۆرۆنا جارێکی دیکە نیشانەکانی ڤایرۆسەکەی تێدا دەردەکەوێتەوە.

هەوکردنی ژمارەیەک لە کۆئەندامەکان لە منداڵاندا دۆصێکی مەترسیداری نەخۆشییەکەیە، کە ژمارەیەک لە ئەندامە هەستیارەکان بەهۆیەوە زیانیان بەردەکەوێت لەوانە، دڵ، سییەکان، کۆئەندامە دەمار، کۆئەندامی هەرس، مێشک، پێست و چاوەکان بەشێوەیەکی توند.

ئەو منداڵەی وەک یەکەم حاڵەت گیانیلەدەستداوە، بەشێکی زۆر لە ئەندامە سەرەکییەکانی تووشی هەوکردن ببوو، بەپێی کلینیکی “مایۆ کلینیک”، تەمەنی منداڵەکە 10 ساڵ بووە.

بەرپرسانی تەندروستی هیچیان لەبارەی ناو و رەگەزی منداڵەکەوە ئاشکرانەکردووە، بەڵام بەپێی پسپۆڕانی چاودێری ئەو منداڵە، بەهۆی هەوڵی سیستمی بەرگریی جەستەی منداڵەکەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکە و هەوڵەکانی سیستمی بەرگرییەوە تووشی هەوکردنی توند بووە لەو ئەندامانەی جەستەیدا.

بەبۆچوونی زانایان ئەگەری هەیە ئەو لێکەوتانە لەساڵی نوێدا بەڕێژەی بەرچاو لە کەسانی پێگەیشتوودا دەربکەوێت، وەک دەرکەوتووە پەیوەندیدارە بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆنەوە.

بابەتی پێشتر

دادگای فیدراڵی بڕیارێكی دیكەی سەبارەت بە كورد دەركرد

بابەتی دواتر

زیلینسكی: ئۆكرانیا دەرگای داگیركردنی خۆرهەڵاتی ئەوروپایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share