ئەوقافی سلێمانی روونکردنەوەیەک سەبارەت بە رووداوەکەی ئەمڕۆی مزگەوتی بەختەوەری بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لیژنەیەکیان بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی ئەمڕۆی مزگەوتی بەختەوەری پێکهێنا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ھەینی، لەکاتی وتاری ھەینی لە مزگەوتی بەختەوەریی شاری سلێمانی، بەھۆی ھەندێک بابەتی لابەلای دەرەوەی وتار، گفتوگۆیەک لەنێوان مامۆستای وتارخوێن و نوێژخوێنانی مزگەوتەکە دروستبووە و بووەتە ھۆی نیگەرانیی بەشێکی نوێژخوێنان، ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف، ئەم سێ خاڵە بۆ رای گشتی دەخەینەڕوو.

1- بەپێی راسپاردەکانی کۆنفرانسی رێکخستنی وتاری ئاینی، ھیچ مامۆستایەکی وتارخوێن نابێت (راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ)ھێرشبکاتە سەر ھیچ کەس و لایەنێک لەکاتی وتار و لەناو حەرەمی مزگەوتدا.

2- تێکدانی کەشی وتار و بەشێکی نوێژخوێنان لەناو وتار بەم شێوازەی لە بڵاوکراوەکاندا تۆمارکراوە، ئارامیی مزگەوتەکان تێکدەدات، کە ھیچ کەسێک ئاواتی بۆ ناخوازێت.

3- بریارماندا بە پێکھێنانی لیژنەیەکی تایبەتمەند تاوەکو بگەینە دروستیی بابەتەکە و لە کۆتاییدا بەپێی یاسا و رێنماییەکان، مامەڵەدەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شایستەی دارایی دوو مانگی مامۆستایانی وانەبێژ پێکەوە دابەشدەکرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایدەگەیەنێت، شایستەی دارایی دوو مانگی مامۆستایانی وانەبێژ پێکەوە دابەشدەکرێت. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی…
زیاتر ببینە

بەغداد هەرێمی لە پارەیەك بێبەشكرد و وەزیرە كوردەكانیش بێدەنگ بوون

پەرلەمانتارێكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، ئەنجومەنی وه‌زیرانی عێراق پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی په‌سه‌ندكردووه‌، كه‌ دەسەڵات دەدات بەوەزیری دارایی کە…
Total
0
Share