وانەبێژانی لادراو لە سلێمانی گردبوونەوە

ژمارەیەک مامۆستای وانەبێژی لادراو لە سلێمانی گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن.

شاباز ناسر، ئەندامی دەستەی نوێنەرانی وانەبێژی لادراو لە سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە چەند هۆکارێک لەوانە (هاتنی مامۆستای میلاک بۆ جێگاکەمان، دانانی پشووی رۆژی شەممە، کەمبوونەوەی بەشەوانە و مۆڵەتی دایکایەتی) لە پرۆسەی خوێندن و دامەزراندن دوورخراینەوە و ساڵانی خزمەتمان بۆ هەژمارنەکرا کە لەنێوان یەک تاوەکو 11 ساڵدایە.

وتیشی، “لەکاتی بەگرێبەستکردنی وانەبێژانیش ستەم لە ئێمە کرا بە بیانووی ئەوەی لە ئەرکدا نەبوین لەو کاتەدا، بۆیە داوای دامەزراندنمان دووپاتدەکەینەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی: بۆ بەردەوامبوون لە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم چاوەڕوانی حکومەتی عێراقین

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی دەڵێت، “چاوەڕوانین حکومەتی عیراق 20 ملیار دیناری دیکەمان بۆ بنێرێت بەمەبەستی بەردەوام بوون…
Total
0
Share