بەرگریی شارستانیی سۆران بۆ هاوڵاتییان: بەر لە كاتژمێر 7ی ئێوارە لە ناوچە شاخاوییە ساردەكان بگەڕێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات و دەڵێت، ” بەر لە كاتژمێر 7ی ئێوارە لە ناوچە شاخاوییە ساردەكان بگەڕێنەوە و شەقامەكان دەیبەستێت”.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری هاوڵاتییان و گەشتیاران دەكەینەوە كاتێك بۆ هەر مەبەستێك روو دەكەنە ناوچە زۆر ساردەكان و سەر چیاكان بۆ نێو بەفر پێویستە بەر لە كاتژمێر 7ی ئیوارە و بەر لە بەستنی شەقامەكان بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفر هەوڵی گەڕانەوە بدەن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێویستە ئۆتۆمبێلەكانیان لەجۆری دەبڵ ئەكسل بێت یاخود زنجیر بۆ تایەكانیان ببەستن بۆ ئەوەی دووچاری گیرخواردن نەبن و خۆتان بەدوور بگرن لەو شوێنانەی رێژەیەكی زۆر بەفری لێباریوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بۆ هەناردەی نەوت چاوەڕێی واژووی وەزارەتی نەوتین

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردەوە، بۆ دەستکردن بە هەناردەکردنی نەوت لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە، چاوەڕێی واژووی رێککەوتنەکەن لەلایەن وەزارەتی نەوتی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە: سەرەڕای زۆری سەرچاوە ئاوییەکان لە سنوورەکەمان بەڵام تەنیا کەسێک خـ.ـنکاوە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، هۆکارێکی سەرەکیی کە وایکردووە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی ناوچەکانمان بکەن، بوونی ئاسایشێکی پارێزراوە لە…
Total
0
Share