ئەمڕۆ کۆتای رۆژی جۆ بایدنی تەمەن 82 ساڵە وەک سەرۆکی ئەمریکا و سبەینێ کۆتای بە خولی 46هەمینی سەرۆکایەتی ئەمریکا دێت و خولی 47هەمین دەستپێدەکات.
20 مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2021 بایدن، بووە سەرۆکی ئەمریکا و کابینەکەی دەستبەکاربوو، سبەینێش لە رێوڕەسمێکدا قسەی کۆتایی خۆی دەکات و دەسەڵات بۆ دۆناڵد ترەمپ جێدەهێڵێت.
بایدن کۆتا رۆژی تەواوی وەک سەرۆکی ئەمریکا لە ویلایەتی کارۆلینای باشوور بەسەردەبات، بڕیارە بایدن لەگەڵ جیل بایدنی هاوسەری سەردانی کڵێسای میشینەری شاهانە لە باکووری چارلستن بکات.
هاوکات، بایدن سەردانی مۆزەخانی نێودەوڵەتیی مێژوویی ئەفریقی – ئەمریکی دەکات لە شارەکە، دواین گەشتی بایدن وەک سەرۆک بۆ ویلایەتی کارۆلینای باشوور، رەنگدانەوەی کاریگەریی ویلایەتەکەیە بۆ ژیانی سیاسیی بایدن و رۆڵی لە دەنگدانی ساڵی 2020دا.