لیتوانیا ئەو پارەیەی بۆ سێ هێندە زیادكرد كە لەبەرامبەر گەڕانەوەیاندا دەیدات بە كۆچبەران

وەزارەتی دەرەوەی لیتوانیا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی بۆ سێ هێندە زیادكردووە كە دەدرێت بەو كۆچبەرانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكانی خۆیان.

ئاژانسی هەواڵی “BNS”ی لیتوانی لە زاری ئەگنی بایلوتایت وەزیری ناوخۆی لیتوانیاوە بڵاویكردەوە، ئەو كۆچبەرانەی بە نایاسایی لە بیلاڕوسیاوە چوونەتە لیتوانیا، ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكانی خۆیان ئەوا هەر یەكێكیان هەزار یۆرۆی پێدەدرێت.

وەزیری ناوخۆی لیتوانیا ڕایگەیاندووە، تا ڕۆژی 20ی مانگی داهاتوو، هەر كۆچبەرێك لەبەرامبەر گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە بۆ وڵاتەكەی ئەو پارەیەی پێدەدرێت، لەكاتێكدا پێشتر بڕەكەی 300 یۆرۆ بووە بۆ هەر كۆچبەرێك.

تا ئێستا سێ هەزار و 272 كۆچبەر داوای مافی پەنابەرێتییان لە لیتوانیا كردووە و بەڕێوەبەرایەتیی كۆچی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە مافی پەنابەرێتی داوە بە 54 كەسیان، بەڵام ئەوانی تر ناچارن بگەڕێنەوە و تا ئێستا 400 كەسیان سنوورداش كراون كە 345 كۆچبەریان بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە گەڕاونەتەوە.

جگە لەو پارەیەی دەدرێت بە هەر كۆچبەرێك لەبەرامبەر بەجێهێشتنی خاكی لیتوانیادا، حكومەتی ئەو وڵاتە تكتی فڕۆكەش بۆ كۆچبەران دەستەبەردەكات.

بابەتی پێشتر

خوێندنی باڵا داوای ئاماری خوێندكاران لە زانكۆكان دەكات بۆ دەستكردن بە یارمەتیدانیان

بابەتی دواتر

گرنگى به‌ نەوجه‌وانان ده‌دات.. ئینستگرام چاكسازی ده‌كات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەراورد بە نرخەكەی لە دوێنێدا دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك بەرمیل نەوتی…
Total
0
Share