پەرلەمانتارێكی كورد روونكردنەوە لەسەر رێككەوتنی ئەمدواییەی حكومەتی عێراق تایبەت بە نەوتی كەركوك دەدات و دەشڵێت، بڕینی قووتی خەڵكی هەرێمی كوردستان جێگای قبوڵكردن نییە.
ئاسۆ فەرەیدون، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند، دەبێت كێشەی نەوت و غاز چارەسەربكرێت و، قوتی خەڵك هیچ دەست و پەنجە نەرمكردنێكی لەسەر ناكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە حكومەتی عێراق كێشەی كۆمپانیا نەوتییەكان چارەسەربكات.
سەبارەت بە رێككەوتنی ئەمدواییەی حكومەتی عێراق و كۆمپانیایەكی بەریتانیی ئەو پەرلەمانتارە روونیكردەوە، رێككەوتنەوە كە بۆ پەرەپێدانی نەوتی سنووری كەركوكە، قوبەی خوڕمەڵەش دەگرێتەوە.
باسی لەوەشكرد، ئەو كۆمپانیایا دەیەوێت بەرهەمهێنانی نەوت بگەیەنێتە نزیكەی 600 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.
لەبارەی مووچەشەوە ئاسۆ فەرەیدون ئاشكرایكرد، مووچەی خەڵكی كوردستان مافێكی دەستوورییەوە و زەوتكردن و بڕینی نان و قووتی خەڵكی هەرێمی كوردستان جێگای قبوڵكردن نییە.