کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە ئاسمان بەگشتی نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، تاوەباران و هەورەبرووسکە لەم ناوچانە بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش سەقامگیر دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، سبەی هەینی ئاسمان بەگشتی لەنێوان نیمچەهەور و پەڵەهەوردا دەبێت و ئەگەری بارینی نمەبارانێکی کەم هەیە لە ناوچە سنوورییەکان.
بەگوێرەی پێشبینییەکان، پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ نزیکەی 2 پلە بەرزدەبێتەوە.