كۆڵبەرێك كوژرا تەنها مانگێكە هاوسەرگیریی كردووە
تورکیا و ئێران بەردەوامن لەسەر کوشتنی کاسپکارانی کورد لەسەر سنوور

لەماوەی تەنها هەفتەیەکدا پێنج کۆڵبەری کورد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و ئێرانەوە کوژراون و چەند کەسێکی دیکە برینداربوون.

لە نوێترین ڕووداودا بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لەسەر سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان، دوو کۆڵبەری گوندێکی شاری ورمێ کوژراون و سێ کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.

لەماوەی هەفتەیەکدا لە سێ ڕووداوی جیاوازدا لە سنوورەکانی سەردەشت و بانە سێ کۆڵبەری کورد لەلایەن ئەندامانی سوپای پاسدارانەوە کوژراون.

دوێنێ دووشەممە لە کوێستانەکانی سنووری پارێزگای وان لە باکووری کوردستان، هێزە چەکدارەکانی تورکیا کاروانێکی کۆڵبەرانیان کردووەتە ئامانج و لانیکەم دوو کۆڵبەر کوژراون و سێ کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.

ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە کە کوژراون “ئالیشان حەیدەری” تەمەن 18 ساڵ و “سۆزدار ئەحمەدی” تەمەن 21 ساڵن.

بەپێی زانیارییەکان و ئەو وێنانەی دوای ڕووداوەکە بڵاوکراوەتەوە دەرکەوتووە، کە سۆزدار ئەحمەدی مانگێک پێش ئێستا ژیانی هاوسەرگیریی پێکهێنابوو.

ئەو کۆڵبەرانە خەڵکی گوندی “کوران”ی سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ بوون و تا ئێستا ناسنامەی کۆڵبەرەکانی دیکە ئاشکرا نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیاكانی پاككردنەوە دەستدەكەنەوە بەكاركردن
بافڵ جەلال تاڵەبانی پارەیان بۆ دابیندەكات

کۆمپانیای شکار دەستیكردەوە بە کاری پاککردنەوەی ناوەندی شاری سلێمانی ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى به‌ڵێنى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى…
Total
0
Share