بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ساڵی رابردوودا هیچ كات تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەنێردراوە و هەرێم لە داهاتی ناوخۆ كورتهێنانی مووچەی پڕكردووەتەوە.
رێباز حەملان، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە نزیكەی 22 ملیار دینار زیان لە هەرێم و عێراق دراوە و ساڵی رابردوو 10 ترلیۆن دینار بۆ مووچە نێردراوە لەكاتێكدا دەبوو 12 ترلیۆن دینار بۆ مووچە بنێردرێت و لە هەرێمی كوردستان 11 مووچە دابەشكراوە.
وتیشی، “حكومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق پارەی تەرخانكراوی بۆ مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو نەناردووە و حكومەتی عێراق بەرپرسە لە مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو”.