زانکۆی سلێمانی وردەکاریی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران ئاشکرادەکات

یاریدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ دەستیپێکردووە و هەنگاوی باش نراوە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران و کاری نۆژەنکردنەوە و دەستنیشانکردنی کەموکورتییەکانیش بەردەوامدەبێت.

د. پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئێستا کەموکورتییەکانی باڵەخانەی بەشە ناوخۆییەکان دەستنیشانکراون و دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکی زۆر لە کەرەستە و ئامێر دابینکراون، وەک بۆیلەر و فەرش و پێداویستیی ڕووناوکی و ئاوەڕۆ و سیستمی گەرما”.

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ئاشکرایکرد، “لیژنەیەک بۆ چاککردنی بەرزکەرەوەی بەشە ناوخۆییەکان و دابینکردنی ئینتەرنێت و هۆڵی وەرزشی سەردانی باڵەخانەی بەشە ناوخۆییەکانی کردووە و هەموو پێداویستییەکان دابیندەکرێن”.

د. پێشڕەو حەمەجان ڕاشیگەیاند، “بە بڕیاری نووسینگەی بافڵ تاڵەبانی، هەموو پێداویستییەکان بۆ بەشە ناوخۆییەکان دابیندەکرێن و بڕیاریشە بنکەیەکی تەندروستی لە بەشە ناوخۆییەکانی کچان بكرێتەوە”.

زانکۆی سلێمانی خاوەنی 30 باڵەخانەی بەشی ناوخۆییە بۆ خوێندکارانی زانکۆ و لەناو باڵەخانەکاندا زیاتر لە 8 هەزار خوێندکار دەمێننەوە و لە ساڵی 2014ەوە نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەکان سستبووە، دوای کۆبوونەوەی نوێنەری خوێندکاران لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، پێداویستییەکانی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان دابیندەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی دهۆک بۆ خێزانی سەباح ئەترۆشی: لای ئێمە چایەک دەخواتەوە و مەیگەیەننە میدیا

ڕۆژنامەنووس سەباح ئەترۆشی، لە دهۆک دەستگیرکرا. دوای ئەوەی ڕۆژنامەنووس، سەباح ئەترۆشی، داوای لە هاوڵاتییان کردبوو گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژی…
زیاتر ببینە

باڵامبۆ محەمەد: پارتی شكستیهێنا لە دەستگیركردنی خورشید هەركی، هەوڵیشیدا یەكێتی شكستبهێنێت لە چەسپاندنی یاسا

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پارتی و هێزە چەكدارەكانیان شكستیانهێنا لە رووبەڕووبوونەوەی خورشید هەركی و چەسپاندی یاسا،…
Total
0
Share