سلێمانی.. كەسێك بەتۆمەتی هەڕەشەكردن لە كچێك دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کچێک کردبوو.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی شوبات بڵاویكردەوە، پاش ئەوەی کچێک سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک تۆمارکرد بەناوی (م. ز. ح لەدایکبووی 1975) کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی لێکردبوو ئەگەر بڕێک پارەی پێنەدا، پێشتریش بەھەمان ھۆکار بڕی پێنج ملیۆن دیناری لێسەندبوو، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و زانیاری پێویستیان لەسەر تۆمەتبارەکە کۆکردەوە.

دەشڵێت، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباری ناوبراو بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیوانەوە دەستگیربکرێت.

پۆلیسی سلێمانی ڕوونیشیكردەوە، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا نا و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی (2) لە یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی رێکارەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد زانیاریی نوێ ئاشکراکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی رێکارەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات. سۆران عومەر، ئەندامی…
زیاتر ببینە

پشووە شەش ڕۆژییەكەی وەزارەتی پەروەردە خوێندنگا ئەهلییەكان ناگرێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاشكرایدەكات، پشووە شەش ڕۆژەكەی وەزارەتەكەی بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەوە خوێندنگا ئەهلییەكان ناگرێتەوە. سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی…
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عێراق لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشدا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد

لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی هێزەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عێراق، توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت كە خەڵكی سامەڕابووە.…
Total
0
Share