وتەبێژی یەکێتی: پێویستە حکومەتێک پێکبهێندرێت کە ببێته‌ هۆی ئارامی خۆشگوزەرانی بۆ خه‌ڵك

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، گفتووگۆکانی یەکێتیی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت بەردەوامدەبن و گرنگە پۆستەکان بە کەسی شیاو پڕبکرێنەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەکانی یەکێتیی و پارتی بۆ پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.

وتیشی، “بە پێویستی دەزانین کە پۆستەکانی کابینەی نوێێ حکومەتی هەرێم بە کەسانی شیاو و گونجاو پڕبکرێنەوە، لەپێناو پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتر بە هاوڵاتییان”.

ئاماژەی بەوەشدا، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت رەچاوکردنی کات گرنگە، بەڵام گرنگتر ئەوەیە کە حکومەتێک پێکبهێندرێت کە ببێتە هۆی دابینکردنی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتییانی هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند رێنماییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە بۆ شۆفێران بەمەبەستی خۆپاراستن لە زیانەکانی تەرزە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر چەند رێنماییەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە بەمەبەستی خۆپاراستنیان لە زیانەکانی تەرزە. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەهۆی…
Total
0
Share