كارۆخ عەبدوڵا نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست داوادەکات حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی بەزووترین كات مووچەی مانگی 12ی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبكات، دەشڵێت، “مووچەكانمان لە داهاتی ناوخۆیە و پەیوەندی بە هاتنی پارەی بەغداوە نییە”.
وتیشی، “كۆی مووچەكانمان بۆ هەر مانگێك نزیكەی 19 ملیار دینارە بۆ سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست كەژمارەیان نزیكەی 38 هەزارە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، تائێستا مامۆستایانی گرێبەستی سنووری پەروەردەكانی هەولێر و دهۆك و كەركوك شایستەی مانگەكانی ( 7 ، 8 ) ساڵی 2024 وەرنەگرتووە و بڕیارە لەم چەند ڕۆژانەدا دابەشبكرێت