قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە ژینگە دەكات

جێگری سەرۆك وەزیران لەمیانەی سەرپەرشتیكردنی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە ژینگە رایدەگەیەنێت، دەبێت میکانیزمێکی گونجاو هەبێت بۆ دڵنیابوونەوە لەسەر پابەندبوون بە پێوەرە ژینگەییەكان.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بواری ژینگە کرد کە ئەمڕۆ لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا سەرۆکی دەستەی ژینگە و وەزیر و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەیبوون و، تیایدا راپۆرتێک سەبارەت بە رێکار و رێنماییە نوێیەکانی بواری ژینگە خرایەڕوو.

جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا، یەکێک لە هۆکارەکانی لاوازبوونی پابەندی بە رێنماییە ژینگەییەکان، نەبوونی هەماهەنگی و چاودێری وردە لەسەر ئەو پڕۆژانەی جێبەجێ دەکرێن، بۆیە دەبێت میکانیزمێکی گونجاو هەبێت لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان تا بەردەوام چاودێری پڕۆژەکان بکرێت بۆ دڵنیابوونەوە لەسەر پابەندبوونیان بەو پێوەرە ژینگەییانەی کە دیاریکراون.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی میکانیزمی جێبەجێکردنی رێنماییە نوێیەکان و جەخت کرایەوە لەسەر ئەوەی رێنماییەکان ئاراستەی وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێت بە مەبەستی جێبەجێکردنیان تا رێگری بکرێت لە پێشلکارییە ژینگەییەکان.

بابەتی پێشتر

شەربەتی هەنار بۆ ماوەی چەند هەڵدەگیرێت ؟

بابەتی دواتر

خوێندنی باڵا: بەدواداچوون بۆ وتەکانی مامۆستاکەی زانکۆی سلێمانی دەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share