رێباز حەملان: هەرێم لە داهاتی ناوخۆ كورتهێنانی مووچەی پڕكردووەتەوە

بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ساڵی رابردوودا هیچ كات تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەنێردراوە و هەرێم لە داهاتی ناوخۆ كورتهێنانی مووچەی پڕكردووەتەوە.

رێباز حەملان، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە نزیكەی 22 ملیار دینار زیان لە هەرێم و عێراق دراوە و ساڵی رابردوو 10 ترلیۆن دینار بۆ مووچە نێردراوە لەكاتێكدا دەبوو 12 ترلیۆن دینار بۆ مووچە بنێردرێت و لە هەرێمی كوردستان 11 مووچە دابەشكراوە.

وتیشی، “حكومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق پارەی تەرخانكراوی بۆ مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو نەناردووە و حكومەتی عێراق بەرپرسە لە مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەی سەباح: رێككەوتنی بەغداد و هەرێم هەنگاوێكی گرنگە بەرەو هاوبەشيی راستەقینە

رۆژنامەی سەباح رایدەگەیەنێت، رێككەوتنی چاوەڕوانكراوی نێوان بەغداد و هەرێم هەنگاوێكی گرنگە بەرەو هاوبەشيی راستەقینە، بە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ…
Total
0
Share