لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس بوونە قوربانی

رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای دوکان – کۆیە روویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس بوونە قوربانی.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای کۆیە -دوکان نزیک گوندی داوداوە روویداوە.

ئاشکراشیکرد، لە رووداوەکەدا دوو کەس کە پێکهاتوون لە ژن و پیاوێک گیانیان لەدەستداوە، سێ کەسیش برینداربوون و لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی کۆیە چارەسەریان بۆ دەکرێت.

بابەتی پێشتر

فلیك دوای یارییەكە چی ووت؟

بابەتی دواتر

گەڕی سێیەمی گفتوگۆکانی ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپی دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share